مافی ئازادی ڕادەربڕین



مافی ئازادی ڕادەربڕین هەمووان دە بێت مافی ئازادی ڕادەربڕینیان هەبێت. ئەم مافە پێویستە ئازادی بە دواداگەڕان و بەدەستهێنان و پێدانی زانیاری و بیرۆکە بە هەموو جۆرەکانیەوە لە خۆبگرێت، بێ گوێ دانە سنورەکان لە ڕێگەی میدیای هەڵبژێردراوی کەسەکان خۆیانەوە. وە شایەنی باسە کە بەکارخستنی ئەم مافانە ئەرک و بەرپرسیارێتی تایبەت هەڵدەگرێت. ئازادی ڕادەربڕین مافی هەمووانە ونابێت جیاکاری لەسەر بنەمای: نەتەوە، ڕەگەز، ئایین، تەمەن، کەمئەندامی، تایبەتمەندی بۆماوەیی، ڕای سیاسی ، یان هەر بنەمایەکی تربکرێت. ئەم ئازادییە تەنها پەیوەندیدارنیە بەو ڕاوبۆچونانەوە کە کەسێک دەریان دەبڕێت، بەڵکو هەموو ئەو زانیاری و بیروبۆچوون و بیرۆکانەش دەگرێتەوە کە لە سەرچاوەکانی ترەوە کۆدەکرێنەوە. وە هەروەها ئازادی ڕادەربڕین پەیوەندی دارە بە ڕاوبۆچوونەوە، هەرچەندە بۆچونەکەش جێی مشتومڕ یان هێرشبەرانەش بێت بۆسەر کەسایەتیەکی بەناوبانگ. وە تەنها کاتێک بیرۆکەیەک یان بۆچوونێک سنورداردەکرێت کە هانی توندوتیژی و ڕق وکینە بدات. وە دەشکرێت بوترێت کە ئازادی ڕادەربڕین سنوردار ناکرێت بە سنورە نێونەتەوەییەکان. وڵاتەکان دەبێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی سنورە نەتەوەییەکان دانی پێدابنێن. ڕەنگە خەڵک بە چەندین شێوازی جیاواز ڕاوبۆچونی خۆیان دەربڕن و گوزارشت لە خۆیان بکەن، لەوانە: چاپکردنی کتێب و ڕۆژنامە و شانۆ وێنە و فیلم و سەما و موزیک و چەندین شێوازی تر کە هەموویان لەلایەن مافی ئازادی ڕادەربڕینەوە دەپارێزرێن. لە یاسای نێودەوڵەتیدا هەندێک سنوردارکردن ڕێگەی پێدراوە، لە کاتێکدا سانسۆر تەنها و تەنها لە هەلومەرگی زۆر تایبەتدا نەبێت بە پێی یاسا ڕێگەی پێ نادرێت. لە کۆتایدا، پێویستە بوترێت کە وڵاتەکان پێویستە لەسەریان دەست وەرنەدەن لە مافی ئازادی ڕادەربڕین و ڕێزلەم مافە بگرن، بی پارێزن، و جێبەجێی بکەن. وە هەروەها دەبێت هانگاوی کارا بنێن بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە خاڵک چێژ لە مافی ئازادی ڕادەربڕین وەردەگرن. بۆ نمونە کەمینەکان دە بێت بتوانن بە زمانی ڕەسەنی خۆیان گوزارشت لە مافەکانی خۆیان بکە ن و بەشداری لە سیاسەت وهەموو ئەو خزماتگوزاریانەی تر بکەن کە پێشکەش بە وانی تر دە کرێت. وە نا بێت میدیا لەلایەن دەوڵەت و کۆمپانیا تایبەتەکانەوە قۆرخ بکرێت و بۆ بەرژەوەندی کەسی خۆیان بەکاری بهێنن.


ئازادی ئایین لە عێراق



ئیسلام ئاینی فەرمی عێراقە و زۆرینەی دانیشتوان موسلیم ( 97 % ) . هەروەها کۆمەڵگەی بچوکیش لە مەسیحی و ئێزدی و ماندین ئایین بە قووڵی تێکەڵبە ژیانی ڕۆژانە و حکومەت و سیاسەتی عێراق لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی گروپە کەمینە ناموسوڵمانەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بوو لە دەهەکانی ئەم دواییە دا کە وڵاتەکە بە تەنگژەی تائیفی و ناکۆکی ئەمەش لە ئامارەکانی ئایینیدا ڕەنگیدانەوە پەیوەندی بە پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی ئینگلیزی زمان؛ زۆرینەی ئەوانەی کە هەڵهاتوون و نیشتەجێ بوون، سەر بە ئایینی کەمینەن لە عێراق بۆ نموونە سەرژمێری ئوسترالیا ی ساڵی 2011 تۆمار کرد کە زۆرینەی عێراق - . ئەو کەسانەی لە ئوسترالیا دەژین بە مەسیحیکاکا کاسۆلیک (35.7%)، 32 بە موسڵمان و 11.9% بە مەسیحی ئاسوری ئەپۆستۆلیک پێناسە کرا A 20.4% زیاتر کە سەر بە هەندێک باوەڕی تر نوچدارن و 1.6% بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نا 11 زۆرینە لە بەغدای پایتەختی عێراق و بە پێچەوانەوە زیاتر لە باشور و ڕۆژهەڵاتی عێراق دۆزرایەوە سوننەکان بە شێوەیەکی زۆر لە عێراق دەژین ڕۆژئاوا، ناوەڕاست و باکور پێویستە کۆمەڵگا ئایینییەکان بە دوای فەرمیدا بگەڕێن تۆمارکردن؛ لەگەڵ ئەوەشدا ئەمە بۆ زۆرینەی کۆمەڵگەکان ناکرێت چونکە زۆر جار پێویستیەکان ناگونجاون حکومەتیش بە فەرمی مافی مەسیحییەکی ناسیوە بۆ چاودێری جەژنی ئیستەر و کریسمەس بۆ دابینکردنی پاراستنی زیاتر بۆ کڵێساکان لەم پشووانەدا. خوێندکاران دەتوانن لە قوتابخانە گشتییەکاندا ئایین بخوێنن و لە زۆر ناوچەدەتوانن هەڵبژێرن بۆ خوێندنی ئاینێکی تر جگە لە ئیسلام، هەرچەندە زۆربەی خوێندکاران راپۆرتی ئەوە دەکەن کە لەوێ فشارە بۆ خوێندنی ئیسلام لەکاتێکدا هیچ سزایەکی یاسایی نییە بۆ گۆڕینی ئیسلام ، بەڵام هەیە . لەگەڵ ئەوەشدا یاسا و ڕێساکان ڕێگرن لە گۆڕینی ئیسلام ئەگەر یەکێک باوان دەگۆڕێت بۆ ئیسلام و منداڵیان هەیە کە بچووکن، منداڵەکانیان پێویستە بۆ ئاینی ئیسلام لە ساڵی 2003ەوە، لانیکەم نیوەی مەسیحیەکانی عێراق لە مەسیحی و مەسیحی ئاشوری و ماندانی و یەزیدیەکان هەڵدێن خاکەکانیان، پەنا بۆ باکوری عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق ببەن لەبەر ئەوەی ڕوبەڕووی ئەشکەنجە، دەستدرێژی سێکسی و کوشتن لەلایەن داهسەوە دەکرێت کاتێک هاتە ئەم هەرێمە


مافەکانی مرۆڤ چین؟



مافەکانی مرۆڤ ئەو ماف و ئازادییە تاکی و کۆمەڵییانەن لە جیهاندا کە مافی ڕەهای هەر تاک و کۆمەڵێکە لە لەدایکبوونەوە تاوەکو مردن بێ گوێدانە جیاوازی زمان، ڕەگەز، ئایین، مەزهەب، نەتەوە و ڕەنگی پێست هەیانبێت. مافەکانی مرۆڤ پەیوەندیدارن بە هەر تاکێکی کۆمەڵگاوە، نەک تەنیا ئەوانەی کە دووچاری سەرکوتکردن و جیاکاری دەبنەوە. ئەم مافانە یارمەتیمان دەدات لە پاراستنی ژیانی تایبەت و خێزانیماندا و یارمەتیشماندەدات کە چێژ لە میدیای ئازاد وەربگرین. مافەکانی مرۆڤ مافی ئەوەمان پێدەدات بە ئازادانە هاوبەشی ژیانمان هەڵبژێرین، بە ئازادانە خۆپیشاندان بکەین و ڕای خۆمان دەربڕین. نەک تەنیا ئەمانە، بەڵکو لە ڕاستیدا مافی ئەوەشمان پێدەدات کە لە دەنگدانێکی ئازاد و دادپەروەرانەدا دەنگبدەین، مافی ئازادی بیرکردنەوە و خوێندن و ئایین و لە کۆتایشدا مافی ژیانمان پێدەدات کە بە یەکێک لە گرگترین و سەرەکیترین مافەکانی مرۆڤ دادەنرێت. دەتوانرێت بوترێت کە مافەکانی مرۆڤ هەیکەلی هەرکۆمەڵگایەکن و پارێزگاری لە شێوازی ژیانمان دەکات لە وڵاتەکانماندا، گەرەنتی ئازادییەکانمان دەکات و رێگەمان پێدەدات کە بەرەوپێش بچین و بە شێوازێکی شکۆمەندانە و دادپەروەرانە ژیان بکەین. مافەکانی مرۆڤ پارێزەری خۆمان و خێزان و هاوڕێکانمانە لە زۆر شوێنی ژیانی ڕۆژانەماندا و بە درێژیی ژیانمان بێ جیاکاری هەر لە لەدایکبوونمانەوە تاوەکو مردن. بەبێ ئەوەی بزانین پەیوەندییان هەیە و پشتدەبستن بە مافەکانی مرۆڤ، لە ژیانی رۆژانەماندا زۆر شت ئەنجامدەدەین کە بۆ نمونە، کاتێک نەخۆش دەکەوین بەهۆی چوونە تەمەنەوە هەموومان مافی ئەوەمان هەیە کە گرنگیمان پێبدرێت و ڕێزمان لێبگیرێت. لە کۆتاییدا، دەکرێت بوترێت کە مافەکانی مرۆڤ بریتین لە مافی ژیان و ئازادی، ئازادی ڕادەربڕین، دەنگدان، مافی خوێندن، کارکردن و چەندین مافی تر کە هەمووان بێ جیاوازی دەبێت هەیانبێت